![]()
ڕاسپارده‌كانتان بنێرن، هه‌ر ده‌گاتێ! ![]()
|
2005-09-08 بمان‌هه‌وێ و نه‌مان‌هه‌وێ!! عه‌رزی حوزوری با سه‌عاده‌تتان بكه‌م، دانیشتبووم گوێم دابویه وه‌شینه‌وه‌ی راسته‌وخۆی كوردسات له پاله‌مانی كوردوستانه‌وه‌و گه‌ز گه‌ز باڵام ده‌كرد تا ئه‌و كابرایه سه‌باره‌ت به نوسینگه‌ی پارله‌مان له حه‌ڵه‌بجه دیسان ووتی:"بمان هه‌وێ و نه‌مان هه‌وێ... با بمێنێته‌وه.." ئه‌م" بمان هه‌وێ و نه‌مان‌هه‌وێ"یه‌ش هاته سه‌ر ئه‌وانی‌تر. ئاخر ئه‌وه من به‌ینێكه "حه‌ساسیه‌تم" به‌م وته‌یه په‌یداكردوه و تا بیستم ده‌مو لێوم هه‌ڵ‌پشكووت!! باوه‌ڕ فه‌رموون هه‌ر ئه‌و كابرایه نیه، خۆ من ئه‌ونه‌یش كه‌م تاقه‌ت نیم. به‌ڵام ئه‌وه من جار نیه گوێ بده‌مه قسه‌ی سه‌رۆكێ، سیاسه‌ت‌زانێك، لێ‌كۆڵه‌رێك، ... و لێوم كۆڵه‌وار نه‌بێت. ئاخر بۆ خاتری ئه‌و خودا گه‌وره‌یه یه‌كێك به‌عه‌رزی ئه‌و حه‌زره‌تانه بگه‌یه‌نێت كه "بمان‌هه‌وێت" فه‌رقێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ" نه‌مان‌هه‌وێت". ئه‌ینا ئه‌گه‌ر فه‌رقی نه‌بێت ئه‌ی برا تۆ بۆ له پارله‌مانیت؟؟ لا‌حه‌وله... به‌ڵام: خێری ئه‌م "حه‌ساسیه‌ته له‌وانه‌یه ئه‌مه بێت كه پاش هه‌زار ساڵ هێنامیه‌وه بۆ كانی!؟ ئاوی لوله‌كێشی خوا نه‌یبڕێت باشی حه‌ساندبومه‌وه، به‌ڵام هه‌زاردانه بیری ئێوارانی سه‌ركانی و ده‌سته‌خوشكه‌كانم كردبوو. جا خوشكینه ده‌رمانێ، مه‌ڵه‌مێ ،جادووێ، چیتان پێ شك دێت بۆ "بمان‌هه‌وێ و نه‌مان‌هه‌وێ" باش بێت؟؟ |