![]()
ڕاسپارده‌كانتان بنێرن، هه‌ر ده‌گاتێ! ![]()
|
2005-09-17 فه‌رقی ئه‌وان ده‌گه‌ڵ ئێمه .... دونیا زۆر سه‌یره به" شه‌ره‌ف"! خانمێكی فارس هه‌یه له باری پرسی ژن له كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كان و لای موسڵمانه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه. كاره‌كانی جێی ڕێز و سه‌رنجن.... قسه‌م له سه‌ر ئه‌وه نییه. به‌ڵام جارێكیان ئه‌و خانمه كه هه‌زار ساڵه ده‌گه‌ڵ مێرده كورده‌كه‌ی ده‌ژیت، هاتبوو ده‌گه‌ڵ‌ڕادیۆ ده‌نگی ژن له شاری ستۆكهۆلم قسه‌ی ده‌كرد، كاكه ئه‌گه بزانن به‌ڕێوبه‌ری به‌رنامه چۆن له به‌ری ده‌تواوه و به كوردی قسه كردنه‌كه‌یدا كه هه‌مان فارسی بوو كه‌مێکی ده‌م لار ده‌كرده‌وه و ده‌یگوت، هه‌ڵگووت ... " ئه‌ی زۆر شیرن قسه ده‌كه‌ی" ..." ئای كه ئه‌و وشانه چه‌نده له زمانی تۆ خۆشن" ..."وه‌ی ..." ... خۆ من ناڵێم ئه‌و خانمه بچێ كوردی فێر بێ، به من چی، خودای ده‌كرد قه‌ت فێر نه‌ده‌بوو! به‌س ده‌ڵێم دونیا چ سه‌یره. كه كوردێک فارسی كێویلكه‌ی قسه ده‌كات، هه‌موو فارسێک گاڵته‌ی پێ ده‌كات و پێی پێده‌كه‌نێ و به بێ سه‌واد و كه‌م زان و "دێهاتی" و "عه‌مه‌له"ی ناو ده‌به‌ن ... كه فارسێک كوردی كێویلكه‌یی قسه ده‌كات وامان لێدێ بچین ده‌م و لێوی بلێسینه‌وه ... ------------ هه‌ندێ جار بیر ده‌كه‌مه‌وه كورد میلله‌تێكی زۆر قوڵ و به پێچ و په‌نایه، وا كه خۆشی له خۆی حاڵی نییه. چاوێک بگێره، له ناو ئه‌و فارسه شیعانه‌ی ده‌یانناسن، یان له ناو كتێبه‌كان، چیرۆكه‌كان، مێژووكه‌یان كه ده‌یخوێننه‌وه، بزانن قه‌ت كوڕی خۆیان به ناوی عومه‌ر و عوسمان و ئوبووبه‌كر كردووه؟ نه‌ک هه‌ر نه‌یانكردووه كه بۆ بێ ڕێزی كردن و جنێودانیان ده‌ڵێن "عومه‌ری" .... پشوویه‌ک بده‌ن. چاوێک بگێرن، له ناو كورده‌كانی ده‌یانناسن چه‌ند سه‌ددانه حوسێن و حه‌سه‌ن و عه‌لی و عه‌بباس و ڕه‌زا و ... ده‌بیننه‌وه؟ ----------- دونیا زۆر سه‌یره به "شه‌ڕه‌ف"! |